کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی تەشکیلاتی نیوخۆی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی شەهیدبوونی سامان حەسەنپوور

18:42 - 3 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات، بە بۆنەی شەهیدبوونی شەهید "سامان حەسەنپوور"، پەیامی هاوخەمیان بڵاو کردەوە و پەیمانی وفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی مەهاباد، ورمێ، سەقز و نەغەدە وێڕای هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهید سامان و شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە کە تا گەیشتن بە ڕزگاری درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان دەبن.

دەقی پەیامەکان:

مەهاباد:

ئێمەش وەکوو ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە شەهیدبوونی هاوڕی و هاوخەباتی تێکۆشەرمان، پێشمەرگە و شەهیدی تازەی ڕاسان، شەهید سامان حەسەنپوور(شیوەسەڵی) پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، سەرکردایەتی، هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزب و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەیین.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل

سەرکەوێ خەبات و ڕاسانی گەلەکەمان

مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەران و خۆفرۆشان

نەغەدە:

"باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەپێدانی ڕێگای ئەوانە"

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگاداری شەهیدبوونی فەرماندەی جوانەمەرگ شەهید سامان، وەک نوێترین شەهیدی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان بووینەوە. هەر بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی فەرماندە سامان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات و هەموو خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین.

بەلێن نوێ دەکەینەوە کە بە ئەوپەڕی شەڕافەتەوە، ڕێبواری ڕێگای پر لە شانازی و سەروەریی ئەم پاک ڕەوانانەیینە.

ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات لە ناوچەی سندووس

سەقز:

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، ڕێگای شەهید سامان شیوەسەڵی و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دڕێژە پێدەدەین و سەرخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی شەهید سامان، هاوسەنگەرانی و سەرجەم پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین. تەمەن درێژیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین. هەربژین و سەرکەوتوبن .

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریستیی ئاخوندی

سەرکەوتن بۆ پێشمەرگەی کوردستان

ورمێ:

دڵۆپ دڵۆپ

باران گوڵ دەنووسێتەوە و

نمە نمەش چاوانم تۆ

گڤە گڤە با پێدەشت دەخوێنێتەوە و نەفەس نەفەس هەناسەشم باڵاکەی تۆ

سڵاو له ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری به تایبەت شەهیدانی ڕاسان،

سڵاو له بنەماڵەی شەهیدان و بەندکراوانی سیاسی.

به بۆنەی شەهیدی نوێی کوردستان، هاوڕێی پێشمەرگەی، شەهیدی نوێی ڕاسان،

پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان وه ک ئەندامان و هەواداران لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سامان، حیزبی دێموکرات و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین.

به هیوای سەرکەوتن به سەر کۆسپەکانی بەردەم ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان.

شەهیدان نامرن، ئاڵا هەڵگرن بۆ خەبات