کوردستان میدیا: نوێنەری "سێلکێرک" لە پارلمان و وەزیری سێبەر بۆ بەرگریی نەتەوەیی، سەبارەت بە ٣٠ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری سیاسیی دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو"، بە دەستی نێردراوانی ڕێژیمی ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
له كاتێكدا کە کوردانی كانادا و كوردانی دونیا یادی ٣٠ ساڵه‌ی تێرۆری دوکتور عه‌بده‌لڕه‌حمان قاسملوو و دوو هاوڕێی لە ڤییەن بە دەستی نێردراوانی ڕێژیمی ئێران ده‌كه‌نەوە، هەموو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی په‌رۆشی به‌هاگه‌لی وه‌ک دادپه‌روه‌ی، مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسان، ده‌بێت به چاوی نیگرانییه‌وه بڕواننه ئه‌و یاده.
چاونووقاندن به‌رامبه‌ر به كوشتنی سه‌رەڕۆیانه و پێشێلکرانەکانی دیکەی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، وه‌های له‌و ڕێژیمه كردووه كه به‌رده‌وام بێت له ڕاونان و كوشتنی نه‌یارانی خۆی له كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وەییەکان، به تایبه‌تی گەلی کورد کە بۆ مانەوەیان خەبات دەکەن.
کانادا دەبێ بەردەوام بێت لە مەحکوومکردنی دیکتاتۆریی بێبەزەییانەی خامنەیی و ڕووحانی و دەبێ لە ڕێی یاساییەوە گەمارۆ بەسەر ڕێژیم‌دا بسەپێنێت و سپای پاسداران وەکوو تێرۆریست بناسێنێت؛ بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كه ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژی و پێشێلكاریی مافی تاک و كۆمه‌ڵ هه‌یه بخرێنه لیستی "Magnitsky Act" كه بریتییه له ڕێگه پێنه‌دانیان بۆ هاتن بۆ كانادا و خستنه لیستی تێرۆر.
ئێمه پشتیوانی له كورد ده‌كه‌ین كه شان به شانی هێزه‌كانی كانادا له دژی تێرۆریستانی داعش شەڕیان کردووه.
حیزبی "كه‌نسه‌رڤه‌تێڤ" هەرگیز دوودڵ نەبوون له مه‌حكوومكردن و هه‌ڵوێستگرتن دژی ڕێژیمی سەرکوتکاری ئێران. هه‌روه‌ها ئێمه داوا لە "جاستین ترۆدۆ"، سەرۆکوەزیرانی كانادا ده‌كه‌ین کە ده‌نگ و پاڵپشتیی خۆی بخاته پاڵ ده‌نگی ئێمه بۆ به‌رگری لەسەر پرەنسیپە مرۆییه‌كان لە كانادا كه بریتین له ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا بۆ هەموو کەس لە هەموو شوێنێک.
"جەیمز بێزان"، پارلمانتاری کانادا
١١ی جوولای ٢٠١٩