کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی "کاک قادر حاجی عەلی"

12:19 - 20 خەزەڵوەر 2720

دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی "کاک قادر حاجی عەلی" تێکۆشەری دێرینی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرکردایەتیی ئەو بزووتنەوەیە نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز: خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان

وێڕای سڵاو و ڕێزمان

بەڕێزان!

بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان "کاک قادر حاجی عەلی" کەسایەتیی سیاسی و ناسراوی بزووتنەوەکەتانمان پێ گەیشت.

بەو بۆنەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هاودەردی و سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی نیشتمانپەروەری و هەموو سەرکردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جەماوەری بزووتنەوەکەتان ڕادەگەیەنین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەتان لەم ڕووداوە ناخۆشەدا دەزانین و سڵاوی ئەمەگناسی و وەفاداریمان بۆ گیانی پاکی ئەم ڕۆڵە خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەرەی گەلەکەمان دەنێرین.

ڕۆحی شاد بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکان

محەممەدنەزیف قادری