دەزگای ڕاگەیاندنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد مامۆستا "عەزیز گەردی"، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئه‌ستێره‌یه‌ک ڕاخوشی
به‌داخه‌وه مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، مامۆستا "عه‌زیز گه‌ردی" ڕۆژی دووشه‌مه ١٦ی جۆزه‌ردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ٦ی ژوئه‌نی ٢٠٢٢ی زایینی، مه‌ڵبه‌ندی وشه و ڕسته و هونه‌ری زمانه‌وانی و ڕه‌وانبێژیی کوردیی به‌جێ هێشت و له دوای خۆی خه‌رمانێک له زانست و جوانیی به‌جێ هێشت.
مامۆستا "عه‌زیز گه‌ردی" له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا کۆڵه‌که‌ی زمان و ڕه‌وانبێژی بوو که وه‌ک دۆستێکی نزیکی دوکتور "قاسملوو"ی زانا، له بواری کوردایه‌تی و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هاوماڵ و هاووشه بوون.
ڕاگه‌یاندنی کوردی و کتێبخانه‌ی کوردی به بوونی ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگداری وه‌کوو دوکتور "عه‌زیز گه‌ردی"، جوانییه‌کی تایبه‌تی په‌یدا کردبوو، هه‌ر بۆیه ڕاخوشینی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه هه‌موو کوردی‌نووس و نیشتمانپه‌روه‌رێک داخدار ده‌کات.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای به‌داخبوونی له کوژانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره پڕشنگداره‌ی ئاسمانی زمان و ئه‌ده‌ب و نووسینی کوردی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ران و نووسه‌رانی ده‌روه‌ستی کورد ده‌کات.
یادی مامۆستا "عه‌زیز گه‌ردی" هه‌رمان و ڕێگاکه‌ی که وه‌سه‌ریه‌کخستن و خه‌رمانه‌ی نووسین و ئه‌ده‌بی کوردی و ڕه‌وانبێژی و جوانیناسی بوو، پڕ له قوتابییانی ئه‌مه‌گداری بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتی
١٦ی جۆزه‌ردانی ٢٧٢٢ی کوردی