''باپیر کامەلا'' سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی پرسە و هاوخەمی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەناوی خودای گەورە و مێهرەبان
بەرێز جەنابی كاک مستەفا هيجرى لێپرسراوی گشتى حزبى دیموکراتی كوردستان- ئێران
بەڕێزان ئەندامانى ناوەندى سياسى حزبى دیموکراتی كوردستان- ئێران
كەسوكارى خوا لێ خۆش بێت كاک لوقمان مێهفری
سڵاو ڕێز ...
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی گيان سپاردنى كەسايەتى نيشتمانى و شۆڕشگێر و ماندونەناس ڕێزدار( لوقمان مێهفرى) ئەندامی هەیئەتی ئيجرائى ناوەندی سياسى حزبى دێموکراتی كوردستان -ئێران م پێگەیشت بەم هەواڵە ناخ هەژێنه زۆر دڵگران و خەمناک بووين .
كاک لوقمان مێهفرى بە درێژايى ژيانى له سەنگەرى بەرگرى له گەل و وڵات بووه بێوچان و بێپچران هيچ کاتێک له خەبات دانه براوه ، كاك لوقمان مێهفرى و خەبات و تێکۆشان و بەرخودان ئاوێتەى يەکتر ببون، لەدەست دانى ئەو تێکۆشەرە مەزنە خەسارەتێکی گەورەیە له بزوتنەوەى ڕزگارىی خوازى گەلەکەمان له ڕۆژهەلاتی كوردستان، بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەرێزتان و بنەماڵە سەنگين و تێکۆشەرەکەیان و تێکرای کەسوکار و دۆستان وخزمان و هاورێیانی خوا لێ خۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت. تەمەن درێژی بۆ تێکرای کەسوکاری دەخوازين ، خودای گەوره دڵنەوایی و سەبوری هەموو لایەک بدات.
انالله وانا الیە راجعون
براتان
باپیر کامەلا
هەولێر ٢٠٢١/٤/١٠