کوردستان میدیا

دووشەممه 24ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی "یزاکا" بۆ گیان لەدەستدانی پۆلێک لاوی ژینگەپارێز

17:42 - 14 جۆزەردان 2721

"یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران'' لە پەیامێکدا وێڕای هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەکانیان و یەکەی شاخەوانی چیای "مەریوان" و هەموو خەڵکی "مەریوان" کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی پۆلێک لاوی ژینگەپارێز

 ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی، ٤ ئەندامی یەکەی شاخەوانیی چیای سەوزی "مەریوان" لە ڕێگای "سەقز"،  "مەریوان"، بەهۆی ڕووداوی دڵتەزێنی وەرگەڕانی ماشێن، گیانیان لە دەستدا.

بەم بۆنەوە یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران "وێڕای هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەکانیان و یەکەی شاخەوانیی چیای "مەریوان" و هەموو خەڵکی "مەریوان" دەکات.

دیارە ساڵانێکە دوژمنانی گەلی کورد و ژینگەی کوردستان، لە هەوڵی سووتاندن و وێران‌کردنی سەوزایی و دار و دەوەنی نیشتیمانەکەماندان، بەڵام دڵسۆزانی نیشتمان بە هەموو هێز و دڵسۆزییەکانیانەوە و بە بەخشینی گیانی پاکیان لەم بووارەدا ژینگەی کوردستانیان پاراستووە.

شەهیدانی ئەمجارەی ژینگە پارێزمان بریتین لە شەهیدان: "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە" گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی تریش بریندار بوون.

لە خودای دلۆڤان دەپاڕێینەوە ڕوحی شەهیدانی سەوز، بە بەهەشی بەرین شاد بکات و زامی بریندارانی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە بە زوویی ساڕێژ بکاتەوە.

انا للە و انا الیە راجعون.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی