بنەماڵەی شەهیدان بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
كاک ''لوقمان مێهفەر'' پێشمەرگە و مافناسی دۆزی ڕەوای گەلی کوردو ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە کۆچی دوایی خۆی سەنگەری بەرخۆدانی بە هاوسەنگەرانی سپارد.
ئێمە بنەماڵەی شەهیدان: "محەممەد محەممەدیان، ڕەسووڵی ئازرەخش ئەندێزی، عەزیز ئازرەخش، خێزانی ڕەسووڵی ئازرەخش ئەندێزی و مەهتاب محەممەدیان"، بەهۆی كۆچی ناوەخت و پڕ خەم و ماتەمی شەهید لوقمان مێهفەرەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی گەلی کورد بەگشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزە دەکەین.
ڕۆحی شاد و ڕێگای بەردەوام
٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی