بنەماڵەی شەهید ''هیدایەت عەبدوڵڵاپوور'' بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو بنەماڵەی شەهید ''هیدایەت عەبدوڵڵاپوور'' خەمی لەدەستدانی زۆر کەسی گەورە و گرانمان هەڵگرت، کۆچی دوایی کاک لوقمان زامێکی دیکە بوو کە وەبەر دڵی بریندارمان کەوت.
بە بۆنەی کۆچی ناوادەی کاک ''لوقمان مێهفەر'' لەلایەن بنەماڵەی داخداری شەهید ''هیدایەت عەبدوڵڵاپوور''ەوە، پرسە و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی شەهید لوقمان مێهفەر و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەردەبڕین.
ئێمە پەیمان و بەڵێن لەگەڵ کاک لوقمان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئاواتەکانیان لە خەبات نەوەستین.
بنەماڵەی شەهید هیدایەت عەبدوڵڵاپوور
٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی