بنەماڵەی شەهید "هەمزە بێهنام" سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر پەیامێكیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ماڵاوا هەڵۆ تیژباڵەکەی سەر چیا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوەختی پیاوی ڕۆژە سەختەکانی خەبات، تێکۆشەری ماندوونەناسی چیاکان و هاوڕێی شەهیدی سەربەرز کاک "هەمزە بێهنامـ"ـمان پێگەیشت, دیارە سەر نانەوە لە ڕێی خاک و نیشتمان گەورەترین شانازییە کە بەس بە بژنی کەڵەمرۆڤان دەبڕێت کە هیوادارین هەڤاڵانی کاک لوقمان و باقیی شەهیدان هەتا سەر درێژەدەری ئەو ڕێگایە بن.
لە کۆتاییدا وەکوو بنەماڵەی شەهید "هەمزە بێهنام و تایفەی زێڕنێ" برووسکەی سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبی خۆشەویستمان و بنەماڵەی خەباتکاری کاک لوقمان مێهفەر دەکەین و ئاواتە خوازین دوا کۆسپیان بێت.