کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی تەشکیلاتی نەهێنیی شاری سەردەشت

17:46 - 22 خاکەلێوه 2721

سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر"، تەشکیلاتی نەهێنیی شاری سەردەشت پەیامی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی داهێنەری نیشتمان

بە داخ و کەسەرێکی گەورە، هەواڵی ناوەخت و دڵتەزێنی مامۆستای گەورە و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبەکەمان کاک "لوقمان مێهفەر" دڵی هەموو ئازادیخوازان، نیشتمانپەروەران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە خۆشەویستەکەمانی هەژاند و خەمباری کرد.

کۆچی کاک "لوقمان" خەسارێکی گەورە بوو بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە ڕۆژهەڵات.

کاک "لوقمان" مامۆستای خۆڕاگری، نەسرەوتن، کۆڵنەدان، دەریای زانیاری و ئامۆژگاری، یاسا و نەزم و دیسپلین بوو، کاک "لوقمان" مامۆستا و پێشەنگی ڕاسان بوو.

خۆشەویستی ئەویندارانی ڕێبازی دێموکرات بوو.

وانەکانی هەمیشە مەشخەڵی ڕێبوارانی حیزب و گەل دەمێنێتەوە. ماندوونەناس، دڵخۆشکەر و پڕ لە هیوا بوو، هەمیشه لە فکری ئاستی زیاتری خەبات و نفوزی حیزب لە ناو کۆمەڵانی خەڵکدا بوو، جووڵانەوی ڕزگاریخوازیی کورد لە ڕۆژهەڵات قەرزداری خەبات و زەحمەت و تێکۆشانی کاک "لوقمانـ"ـە.

ئێمە وەک تەشکیلاتی نەهێنیی حدکا لە شاری سەردەشت لەگەڵ ڕێبازی ئەو شۆڕشگێڕ و ڕێبەرە گەورە، پەیمان نوێ دەکەینەوە درێژەدەری ڕێباز و بیر و باوەڕی کاک "لوقمان" و گشت شەهیدانی حیزب و گەل بین و هەتا وەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانیان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین.

سەڕرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی گەورەی حدکا و بەتایبەت بنەماڵەی کاک "لوقمان" و شاری شنۆی خۆشەویست دەکەین و هیواخوازین ڕێگا و ڕێبازی لە جاران زیاتر پڕڕێبوار بێت.

تەشکیلاتی نهێنیی شاری سەردەشت

۲۲ی خاکەلێوەی ۲۷۲۱ی کوردی