کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سووریە

13:20 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی سووریە، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆیان بە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاندووە.

ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان حیزبی دێموکراتی کوردستانی سووریە لە پەیامێکدا ڕوو لە حیزبی دێموکرات، نیگەرانیی خۆیان لە بەرانبەر هێرشی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات و شەهید و برینداربوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە دەربڕی.

لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتووە: "ئێمە لە بەشی پێوەندییە نەتەوەیییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سووریە، نیگەرانی و هاوخەمیی خۆمان لە بەرانبەر ئەم کردەوە تێرۆریستییە دەردەبڕین و داوای کاردانەوەی توندی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کورد دەکەین".