کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە سوئید

17:26 - 22 خاکەلێوه 2721

لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە سوئید سەبارەت به کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامێکی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ڕێز و سڵاو

کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەر و خەباتگێڕی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەڕێز "لوقمان مێهفەر"  گەلێ نیگەران و خەمباری کردین، هەر بەو بۆنە خەمناکەوە بە ناوی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان لە سنووری لێژنەی ناوچەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین. یەزدانی مەزن لێی خۆش بێت و ڕەوانی شاد بێت.

پارتی دێموکراتی کوردستان

لێژنەی ناوچەی سوئیدی