سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر"، مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێزان: ئەندامانى ناوەندى سياسیی حیزبى دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەت: پرسەنامە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی گيانلەدەستدانی تێکۆشەری ماندوونەناس کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئيجرایی ناوەندی سياسیی حیزبى دێموکراتی کوردستانی ئێران - مان بیست. ئەو هەواڵە زۆر خەمباری کردین. کاک لوقمان مێهفەر بە درێژايى ژيانى بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەکەی تێکۆشا، بۆیە ماڵئاوایی یەکجاری بە خەسارەت دەزانین بۆ حیزبی دێموکرات و بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد. لەو پێوەندە خەمناکەدا بە ناوی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت. ڕۆحی کاک لوقمان مێهفەر شاد.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەک.
مەکتەبی سیاسیی
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٠ی نیسانی ٢٠٢١