سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ناوچەی لەیلاخی سنە پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
زۆر زۆر بەداخ و کەسەرەوە هەواڵی شەهیدبوونی کاک "لوقمان مێهفەر"مان پێ گەیشت بە لەدەستدانی هاوڕێ و هاوسەنگەری دەیان ساڵەمان بەڕێز و تێکوشەر، خەباتکاری پشوودرێژی ڕێبازی دێموکرات، قوتابیی مەکتەبی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی خەسارێکی گەورە و قەرەبوو نەکراوە بوو بۆ حیزبەکەمان و جووڵانەوەی میللی- دێموکراتی کوردستان. ئێمە وێڕای هاوخەمی خۆمان، سەبارەت بەو ڕووداوە دڵتەزێنە کە ئەو ڕۆڵە تێکوشەرەمان لەدەست دا خۆمان بە شەریکی خەمی بنەماڵەی بەڕێزی و حیزبی دێموکرات دەزانین و بەڵێن بە گیانی پاکی دەدین کە هەتا بە ئاوات نەگەیشتنی ئامانجی کاک "لوقمان" دەست لە خەبات هەڵ نەگرین.
سڵاو لە ڕێبازی پێشمەرەگەکانی حدکا لە ناوچەی لەیلاخی سنە