کوردستان میدیا

شەممه 25ی بانەمەڕ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئێد

18:10 - 24 خاکەلێوه 2721

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئێد بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

 دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ بەڕێز بنەماڵەی شەهید "لوقمان مێهفەر"

سڵاوێکی گەرم

بەڕێز بنەماڵەی شەهید "لوقمان مێهفەر" بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی هەواڵی کۆچی دوایی خەباتکاری ڕۆژانی سەختی خەباتی ڕزگاریخوازی، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک "لوقمان مێهفەر"مان بیست کە لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا، دوای ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێ لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر ماڵاوایی یەکجاریی لێ کردین و خەم و پەژارەیەکی زۆری بۆ بنەماڵە، هاوسەنگەر و هاوڕێیانی بەجێهێشت.

کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" خەسارێکی گەورە بوو بۆ حیزب و گەلەکەمان و ئێوە بنەماڵەی بەڕێز و کەسوکاری.

بەم بۆنە خەمناکەوە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد و بە نوێنەرایەتی لەلایەن سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزب لە وڵاتی سوئێد بە داخبوونی خۆمان بۆ کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە بنەماڵەی بەڕێز و کەسوکاری شەهیدی تازەی حیزبەکەمان کاک "لوقمان مێهفەر" و هەروەها هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەران و ڕێبەرایەتیی حیزبەکەمان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.

بەڕێزەوە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی سوئێد

٢٢ی خەکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی