کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی نێوخۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر، ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی نێوخۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە شەهیدبوونی کاک لوقمان مێهفەر پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵە و کەسوکاری شەهید لوقمان مێهفەر دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی ئەو خەمە قووڵە دەزانین.
کۆمەڵێک لە ئێمە لە نزیکەوە شەهید لوقمان مێهفەرمان دەناسی و گەورەیی ئەو شەهیدە نەمرە زیاتر هیوامانی پێ دەدا.
هەروەها بەم بۆنەوە ڕایدەگەیەنین کە هەر وەک چۆن تا ئێستا وەفادار بەو ڕێبازەین، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە هەتا وەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بەردەوام و سوورتر لە جاران درێژەدەری ئەو ڕێگایە بین.
کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی نێوخۆی ڕۆژهەڵات