کوردستان میدیا

چوارشەممه 22ی بانەمەڕ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامانی حیزب لە پیرانشار

12:21 - 22 خاکەلێوه 2721

ئەندامانی حیزب لە پیرانشارسەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیامی هاوخەمییان بۆ حیزب نارد.

دقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی هاوخەمیی ئەندامانی حیزب لە ناوچەی بەرمێرگانێ و مەنگوڕایەتیی پیرانشار بۆ کۆچی ناوەختی هاوڕێی تێکۆشەر کاک "لوقمان مێهفەر"

زۆر بەداخەوە ئەوڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی ڕۆژانی سەختی خەباتمان کاک "لوقمان مێهفەر" ناڕەحەتی کردین، ئێمە لاوانی ناوچەی پیرانشار پەیمان دەدەین تا دواهەناسە درێژە بە ڕێگای کاک "لوقمان" و هەموو شەهیدان دەدەین، سەرەخۆشی لە ڕێبەریی حیزب و بنەماڵەی دەکەین.

 ئەندامانی حیزب لە ناوچەی بەرمێرگانی پیرانشار