ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامێکی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
په‌یامی هاوخه‌میی ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموكرات له بۆكان سەبارەت بە كۆچی ناوه‌ختی شه‌هید "لوقمان میهفه‌ر" ئه‌ندامی ناوه‌ندی سیاسیی حیزبی دێموکرات.
به‌رێزان، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانمان له شاخ و لە شار!
"باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌پێدانی ڕێگایانه".
ئێمه ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری بۆكان و گونده‌كانی ئه‌و شاره، سەبارەت بە كۆچی ناوه‌ختی پێشمه‌رگه و ئەندامی ڕێبه‌ریی حیزبه‌كه‌مان شه‌هید "لوقمان مێهفه‌ر"، پرسه و هاوخه‌میی خۆمان ئاراسته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و هاوسه‌نگه‌رانمان له شاخ و لە شار ده‌كه‌ین و له‌و كۆسته ناوه‌خته‌دا به‌ڵێن به مامۆستا و وانه‌بێژی ڕاسان و هه‌موو شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی كوردستان ده‌دەین هەتا وه‌دیهێنانی ئامانجی شه‌هیدان له خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام دەبین.
سڵاو له حیزبی دێموكرات
سڵاو له ڕۆحی پاكی کاک لوقمان مێهفەر
سه‌ركه‌وێت ڕاسان