ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی تەرگەوڕ سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو و ڕێز
کۆچی دوایی بەڕێز "لوقمان مێهفەر" بە ڕاستی ئێمەی خەمبار کرد؛ ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی تەرگەوەڕ سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی شەهید "لوقمان" و بنەماڵەی ناوبراو دەکەین و ئێمەش وەک ئێوە خەمبارین.