کوردستان میدیا

شەممه 25ی بانەمەڕ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوێکتەپە

17:36 - 22 خاکەلێوه 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوێکتەپەی شاروێرانی سەر بە شاری مەهاباد بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی هاوخەمیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوێکتەپەی شاروێرانی سەر بەشاری مەهاباد بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی ناوەندی سیاسی و کادری لێهاتووی حیزبەکەمان خەمبارو بە پەرۆشین و هیوامان وایە کە خوای گەورە سەبووری بە بنەماڵەی کاک لوقمان و ڕێبەرایەتیی حیزبەکەمان بدات .

ئێمە وەک ئەندامانی شاری گوێکتەپە جارێکی دیکە لەگەڵ شەهید لوقمان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەکمان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئاواتە بەرزەکانی ئەو شەهیدانە لە خەبات و تێکۆشان سڵ نەکەین.

هەر وەک شەهیدی نەمرمان دوکتور قاسملوو دەفەرمێت: "گەلێک ئازادیی بوی دبە نرخی ئەو ئازادییەش بدات".خەباتی ڕەوای ئێمەش بە بێ قوربانیدان نابێت.

جارێکی دیکە سەرەخوشی لە بنەماڵەی شەهید لوقمان و سەرجەم ڕێبەرایەتیی و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین.