ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەوشار بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەک ئەندام و لایەنگرانی حیزبی خۆشەویستی دێموکرات لە هەوشار پرسە و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان و بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدی تازەمان کاک لوقمان مێهفەر دەردەبڕین، ڕێگا و ڕێبازە پیروزەکەی پڕڕێبوار بێت.
باشترین پاداشت بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە.
ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە هەوشار