کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی و پەیمان نوێکردنەوەی تەشکیلاتی نیوخۆی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی شەهیدبوونی سامان حەسەنپوور

19:00 - 5 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات، بە بۆنەی شەهیدبوونی شەهید "سامان حەسەنپوور"، پەیامی هاوخەمیان بڵاو کردەوە و پەیمانی وفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکان:

 مەریوان:

پەیامی پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بە بۆنەی شەهیدبوونی "سامان شێوەسەڵی"

 "گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات"

                                            شەهید دوکتور قاسملوو

ئێمەش وەک پێشمەرگەکانی شار  سەر بە حیزبی  دێموکراتی کورستانی ئێران، بە شەهیدبوونی هاوڕێ هاوسەنگەر، فەرماندە چاونرترسەکەی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان، ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی

کوردستان، بنەماڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی  ئێران دەکەین. بەڵین نوێ دەکەینەوە هەتا دوا هەناسە درێژە پێدەری ڕێگەیان بین.

سڵاو لە شەهیدانی کورد و کوردستان

سڵاو لە ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان

هەورامان:

پووشپەڕی زامەکان!

ئەوە دیسان پووشپەڕە و لەسەر ڕەسمی دێرین زامی نوێیان خستەوە سەر جەستەی برینداری ڕۆژھەڵاتەکەمان
کام زامت، ویەن، بۆریەر و کۆساڵان و قەرەسەقەڵ، بەورە چنگ بەگڕەکانی سەردەمانی زێڕینیان زیوەت
کامەزامت لەبیربەرم؟
تاوانیان چی بوو؟
خۆئەوان ھاتبوونەوە بۆ زێدی باب و باپیران؛
مزگێنیان پێ بوو؛
ھاتبوون تاباوەش باوەش ئۆمێد و ئازادی بێننەوە؛
جگە لە ئاشتی و خۆشەویستی وڵات چییان پێ بوو؟
خۆئەوان باشترین ڕۆڵەکانی ئەم گەلەبوون؛
تاوانيان چی بوو؟
خۆتان نە کەڕ کەن و نەکوێر ژێر پێتان ژیلەمۆیە، ئێمە وا ڕانەھاتووین لەخوێن ڕێژی ڕۆڵەکانمان خۆش بین
ئەی داگیرکاری دڵ ڕەق،ئەی شەمشەمە کوێرەکانی سەردەم!
دڵنیابن!
ڕۆژی ئێمە ماوە و شەوی ئێوە
وبیرتان دێنینەوەجوان جوان پەیامی ڕۆڵەشەھیدەکانی وڵاتمان پێ گەیشت کە گەلێک ئازادی بوێت دەبێ نرخەکەشی بدات
ئێمەش پێمانی نەسرەوتن هەتا سەرکەوتنمان نوێ کردەوە و ھەتا مردن بەڕێبازیان وەفادارین و بڕیاربێ فرمێسکەکانمان بکەینە ڕەقی پیرۆز بۆ ئەستاندنی تۆڵە.
ئێمە وەکو خەڵکی ئاسایی شاری پاوە و بەگشتی ناوچەی ھەورامان بە بۆنەی شەھیدبوونی پێشمەرگەی قارەمان سامان حەسەن پوور ھاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەھید ،حیزبی دێموکرات و جەماوەری دڵسۆزی ڕۆژھەڵات ڕادەگەینین و ھەتا مردن وەفادارین بەڕێبازیان.

لە لایەن خەڵکی ھەورامانەوە

تەنگیسەر:

بە بۆنەی شەهیدبوونی شەهیدی فەرماندەی دڵ پڕ لە ئاوات و خۆزگە

هاوڕێ سامان شیوەسەڵی

سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە‌ و کەس وکاری شەهید سامان و هەروەها گەلی کورد بە گشتی حیزبی دێموکرات بەتایبەتی دەکەین و خۆمان بەهاوخەم و هاوسۆزیان دەزانین.

یەکگرتوویی گەلی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڕێژکەری برینەکانمانە.

کۆماری ئیسلامی لەدواساتەکانی ژیانیدایە، دڵنیام خوێنی شەهیدانمان بەتایبەت شەهیدی تازەمان فەرماندە سامان بەفیڕۆ ناچێ و بەم زووانە سەردەکەوین.

لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی حدکا لە تەنگیسەری ژاوەرۆوە

سنه:

هاوخەمیی ڕێکخستنی ناوچەی لەیلاخ بۆ شەهیدی نوێی ڕاسان

پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهید سامان و هەموو کادر و پێشمەرگەکانی حیزب دەکەین، بێ شک کاروانی شەهیدان درێژە ودرێژتر ئەبێت، لەوپەڕی باوەڕماندا ڕێگای پڕ سەروری شەهیدان تاگەیشتن بە سەربەستی درێژە پێ ئەدین.

یان سەردەکەوین یان شەهید دەبین و جەستەی پیرۆزی شەهیدان لە ئامێز دەگرین.

بەشی _ ڕێکخستنی نهێنی ناوچە لیلاخی_سنە