کوردستان میدیا: ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی شەهید بوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان لە شەڕ بەدژی داگیرکەران هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد.
ئهندامانی حیزبی دێموكرات له شاری بۆكان، ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان، گوندی گەرگول و ناوچەی لەیلاخی سنە بەبۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێکردەوە.
دەقی پەیامەکان بەم چەشنەیە:
بۆکان
ئێمه ئهندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری بۆكان بە بۆنهی شەهید بوونی ٤ پێشمهرگهی شاخ و ٢ پێشمهرگهی شار له ناوچهی شنۆ، پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستهی ڕێبهرایهتی حیزبهكهمان، كادر و پێشمهرگهكانی حیزب له شار و شاخ و له بنهماڵهی سهربهرزی شههیدان دهكهین. پهیمانی وهفاداری له گهڵ خوێنی شههیدانی تازهمان نوێ دهكهینهوه کە هەتا سهركهوتن وهفادار به ڕێبازتان بین.
ژاوەرۆی سنه
سڵاو لە رێبازی شەهیدانی سەرکردە قازی، قاسملوو شەرەفکەندی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان بەتایبەت شەهیدانی نوێی ڕاسان.
بەداخێکی زۆرەوە لە شاری شنۆ قەڵای خۆڕاگری و بەرخۆدان ٦ هەڵۆی تیژفڕی دێموکرات، ٦ ڕۆڵەی بە جەرگی کۆردستان، ٦ کۆتری سپی و ٦ فریشتەی ئازادی لە شەڕێکی نابەرانبەرو قارەمانانەدا لەگەڵ چڵکاوخۆر و سیخورەکانی پەت و سێدارە لە شنۆی سەربەرزەوە، تێکەڵ بە کاروانی پڕ له شانازیی شەهیدانی سوورخەڵاتی کۆردستان بوون و بە خوێنی گەشیان داری ئازادیان ئاویاری کرد و ڕێگای سەرکەوتنیان بۆ گەنجان و لاوانی کوردستان ڕوون کردەوە.
ئەم هەواڵە زۆر دڵتەزێن بوو، بەڵام ئێمە قوتابیانی پێشەوای هەرگیز نەمر، لە مەکتەبی کاک دوکتور بەباشی فێر بووین کە بۆ شەهید بوونی هاوڕێیانمان نەگرین بەڵکوو بە دوژمنی داگیرکەر دەسەلمێنین چۆک نادەین و کوردستان دەکەین بە کوورەی ئاگر بۆ گیانی داگیرکەران.
ڕەنگە کاروانی شەهیدانمان درێژبێ بەڵام درێژەدانی ڕێگا و ئامانجیان تاکوو سەرکەوتنی یەکجاری نەتەوەکەمان سڵ ناکەینەوە بە دڵنیاییەوە دەڵێین: تۆڵە بە سەبرە بەڵام بەزەبرە.
ئێمە خەڵکی ژاوەرۆی سەر بە شارستانی سەوڵاوا گوندەکانی: "ئەوێهەنگ، هوویە، سەرهوویە، ساڵیان، نجێ و بێساران و گوندەکانی دیکە لە دیاری شەهیدان مەنسووری ڕەشەهەورامی و ئەسعەد موقەدەسی لە سەرجەم ئەندامان و لاینگرانی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە سەرەخۆشی دەکەین و لەگەڵ رێبازی بەرزیان بەڵێن نوێ دەکەینەوە هەتا هەتایە درێژەدەری رێگایان بین و چۆک دانەدەین هەتا سەرکەوتنی ئامانجەکانی کوردستانی داگیرکراو.
جارێکیتر ڕەوڕەوەی کاروانی شەهیدان بە شەهید بوونی پۆلێک شۆڕەسواری مەیدانی خەبات و تێکوشانی ئازادی و بەرگری لە خاکی پیرۆزی نیشتمان کەوتووتە ڕێگە و درێژەی هەیە؛ بێ شک کاروانی شەهیدانمان دوورو درێژە ڕەنگە لەمەیش درێژتر بێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کۆڵنەدانی لاوە تێکۆشەرەکانی کوردستانە کە بێ ترس لە مردن ڕێگای پڕ لەسەروەری ئەم کاروانە درێژە پی ئەدن.
یادیان بەخێر، رێگایان پڕ ڕێبوار شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل
ناوچەی لەیلاخ
بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەم پۆلە قارەمانە سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان؛ کادر و پیشمەرگەکان، ڕێبەرایەتی حیزب و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و بەشداری خەم و پەژارەیانین. پەیمان نوێ دەکەینەوە درێژەپێدەری ڕاستەقینەی کاروانی شەهیدان بین تا گەیشتن بە لووتکەی سەربستی.
تەشکلاتی نهێنیی ناوچەی لەیلاخ
نەغەدە:
شەهید دوکتور قاسملو: گەلێک ئازادی بوێ دەبی نەرخی ئەو ئازادیەش بدا.
ئەی شەهیدان نامرێ ناو و نیشانتان
بەداخەوە هەواڵی شەهید بوونی پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دڵی ڕۆژهەڵاتی وەلەرزە خست.
ئەم پۆلە شەهیدە وەک هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان گیانیان فیدای گەل و نیشتمانیان کرد و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوون.
لێرەڕا بەڵێن بەو شەهیدانە دەدەین کە تا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان تا دڵۆپێک خوێن لە جەستەمان دابێ درێژەی ڕێگاتانین و سەنگەرتان چۆڵ ناکەین و هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانتان چۆک دا نادەین.
بەڵێن دەدەین بە دایکی شەهیدان کە بە شەهیدبوونی ڕۆڵە بەنرخەکانیان هەزاران ڕۆڵەی دی لەدایک دەبن، بەڵێن دەدەین هیچ کات دەست لە ڕێبازی شەهیدان هەڵناگرین.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان، لە ڕێبەری حیزبەکەمان بەرێزو تێکۆشەر کاک مستەفا هیجری، پێشمەرگە قارەمانەکان، هاوسەنگەرانی شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانی شەهیدان دەکەم.
دوبارە بەڵێن دەدەین بە خوێنی پاکی شەهیدان تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین.
ڕوحیان شاد و ڕێگایان پر ڕێبوار بێت
بژی حیزبی دێموکرات
بژی کوردستان
سەرکەوێ ڕاسان
بڕووخێت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران