یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان ـ ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی پرسە و هاوخەمی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهرفەر
بەڕێزانی ئەندامانی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمان بیست، وەک یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان سەر بۆ چەندین دەیە خەباتی کاک لوقمان مێهرفەر دادەنوێنین و پڕ بە دڵ خەمبارین بۆ لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە ئازادیخوازە و خۆمان بە هاوخەمی هاوڕێیانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی کۆچکردوو دەزانین و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین.
یادی لە دڵان بێت و هەمیشە زیندوو
یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان
١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی