کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

14:39 - 26 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرزی حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان به بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی تێکۆشەرانی دێموکرات و سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد.

هەوشار:

پەیامی پیرۆزبایی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە گوندی "گوێ ئاغاجی" سەر بە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

بە بۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، حیزبی شەهیدان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی حیزب، کادر و پێشمەرگە، لایەنگران و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان دەکەین.

لەم یادە پیرۆزەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل و سەرکەوتنی ڕاسانی رۆژهەڵات بە ئاوات دەخوازین.

بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی گوێ ئاغاج ـ ناوچەی هەوشار

سەقز:

دامەزرانی حیزبی دیمۆکرات ڕاسانێکی مودێڕن بوو کە بزاڤی نەتەوایەتی کوردی بردە قۆناغێکی نوێ و پڕ لە دەسکەوتەوە. پێشەوا قازی محەممەد سەمبۆلی هەمیشە زیندووی پێشمەرگەیەکی ڕێبەرە کە بۆ هەتاهەتایە لە دڵی کوردستان و کورددا دەمێنێتەوە. بە بۆنەی ۲٥ی گەلاوێژەوە ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیمۆکرات پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەنگەری شاخ و شار دەکەین، سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان و بەڵێن دەدەین هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە شانازییان بین .

با دۆست و دوژمن باش بزانن کە ڕاسان بە دژی داگیرکەرانی کوردستان هەتا گەیشتن بە لوتکەی ڕزگاری هەر بەردەوام دەمێنێتەوە .

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری تێرۆریستی ئاخوندی

 "ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز "