کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی پیرۆزبایی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵە بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکێک لەو حیزبانە بووە کە بۆ وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خەبات و تێکۆشانی کردووە و پێشمەرگە و لایەنگرانی حیزبەکەتان لەم ڕێگایەدا هاوشان لەگەڵ حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات فیداکاری و گیانبازییان کردووە. هیوادارین بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی یەکگرتن و یەکریزی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەموومان پێکەوە هەنگاوی گەورەتر هەڵبگرین.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە سەرجەم تیکۆشەران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کەمئەندامان و زیندانییانی سیاسی حیزبەکەتان دەکەین.
کۆمەڵەی شوڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
دفتەری سیاسی
١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١ی زاینی