پارتی یەکیەتیی دێموکرات (PYD) بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرکردایەتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرجەم لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەن.
هیوادارین سەری ساڵی تازە ببێتە ساڵی سەرکەوتن و یەکڕیزیی گەلی کورد لەپێناو ئازادی و دێموکراسی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
لەم بۆنەیەدا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان.
نوێنەرایەتیی پارتی دێموکرات PYD لە هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/١٢/٢٨