کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان

10:53 - 23 بانەمەڕ 2721

یەکیەتیی زانایانی ئاینیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

 باوەڕداران و ڕۆژوووانانی موسوڵمان و هاونیشتیمانیانی بەڕێز

ئەوا ساڵێکیتر لە تاقیکاریی مانگێکی پڕ لە بەرەکەت و بەخشش و لێبووردەیی گووزەراین و بەخۆڕاگری و ئەرکداری مانگی ڕەمەزانمان تێپەڕ کرد.

ڕەمەزان نۆیەم مانگی ڕۆژمێری کۆچییە، ئەو مانگە لای موسوڵمانان نرخ و ئەرزشێکی بەرزی هەیە و وەک ڕوکنێکی ئەساسی لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەبینرێت، ڕەمەزان ناوەندی خۆپێگەیاندن و سەربەرزی و خۆشەویستی و دڵسۆزییە، فەلسەفەی ڕۆژووگرتن ڕێگایەکە بەرەو بەدەستهێنانی ڕزامەندیی خودای گەورە و دووربوونەوەیە لە خراپەکاری و خەمخۆری هەژارانە، ڕەمەزان پڕە لە لێبووردەیی و ئاشتەوایی و یەکبوون و یەکگرتنەوە.

سەرکەوتن و ئەنجامدانی ئەم ئەرکە پیرۆزە ڕاکێشانە بەرەو بەختەوەری و ڕزگاری.

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پیرۆزبایی دەکات لە سەرجەم باوەڕدارانی جیهان و چووار پارچەی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی بزاڤی ڕزگاریخووازی گەلەکەمان و ئاواتەخووازی بەدیهاتنی سەرجەم مافەڕەواکانمانین.

هەروەها داواکارین لە ڕۆژانی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا مناڵانی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و چینی هەژار و بێ دەرەتان لە یاد نەکەن و بە سەردانیکردنیان بەشداریان بکەن لە خۆشی و شادییەکانتان.

هەر ڕۆژێکتان جێژن و جێژنتان پیرۆز بێت.

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی