کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

17:52 - 23 گەلاوێژ 2721

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بڵاوی کردووەتەوە، حیزبی دێموکرات هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردستانە و حیزبی هەموو چین و توێژێکی ئەم نیشتمانەیە و گرینگیی بە داخوازیی گشت دانیشتووانی کوردستان داوە، حیزبێکی نەتەوەیی و بەدیهێنەری بەیداخی یەک بوون و نیشتمانپەروەرییە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی پەروەردگاری بێ هاوتا

بەڕێزان ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئاواتەخوازین ئامانجەکانی ئەم حیزبە نەتەوەییە بەدی بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکەمین حیزبی مۆدێڕن و خاوەن بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسییە کە توانی خۆی لەگەڵ هەموو پەسندکراوەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕێک بخات و داخوازییەکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی شارستانییانە هەم بە گوێی دوژمنان و هەمیش کۆمەڵگای جیهان بگەیەنێت، ئەم حیزبە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردستانە و حیزبی هەموو چین و توێژێکی ئەم نیشتمانەیە و گرینگی بە داخوازیی گشت دانیشتووانی کوردستان داوە، حیزبێکی نەتەوەیی و بەدیهێنەری بەیداخی یەک بوون و نیشتمانپەروەرییە.

ئێمە وەک یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزباییمان، هەردەم پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دووپات دەکەینەوە.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی