کوردستان میدیا

شەممه 3ی خاکەلێوه 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەز لە گوندی گەلێن

11:51 - 28 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە گوندی گەلێن وێڕای پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەز پەیمانیان نوێ کردەوە کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیان وەفادار بە ڕێبازی پێشمەرگە دەمێننەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی گەلێن سەر بە ژاوەرۆی سنە

ئێمە پێشمەرگەکانی نێو شار لە گەلێنەوە پێرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو پێشمەرگەی کوردستان بە تایبەتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران پێشکەش دەکەین و ڕادەگەینین ئیمەش وەکوو برا و خوشکە پێشمەرگەکانمان شان بەشانیان لەسەر خەتی حیزبی دێموکرات و ڕاسان تێدەکوشین . ئێمە بەڵێن دەدەین ئامانجەکانی حەماسەی کۆساڵان بەدی دێنین و ڕوو لە خەڵکی بەشەرفی کوردستان و گەلێن دەڵێین ئەوەی سەر دەکەوێ پێشمەرگەیە و ڕاسان بەردەوامە.

 بەرز و پێرۆز بێت ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە