دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاوێک بە جوانیی سپێده و ٢ی ڕێبەندان،
سڵاوێک بە دڵی ڕازاوەی کوردی هەژار،
سڵاو لە ڕۆحی پاکی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان (قازی محەممەد) و هەموو شەهیدانی حیزب و گەل،
ئیمە لاوان و ئەندامانی حیزبی هەمیشە خۆشەویستی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ، ٢ی ڕێبەندان لە گشت خەڵکی بەشەرەفی ڕۆژهەڵات، هەموو ئەندامان، پێشمەرگە قارمانەکان، هەموو بنەماڵەی سەرفەرازی شەهیدان و گشت زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر پیرۆز دەکەین.
هەر بەو بۆنەوه جارێکی دیکە بە دوژمنانی گەلی کوردستان دەڵێینەوە، هەتا کوردێک مابێت، کوردستانیش هەر دەمێنێت.
ڕاسان میراتگری ئەم ڕێبازەیە و هەتا نەگەین بە ئازادی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین.
لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ.
٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی