کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە سەقز بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە بۆنەی هاتنی ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، هەموو ئەندامانی ناوەندی سیاسی و دەستەی کاڕگێڕی، هەموو کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان، لایەنگرانی حیزب و هەموو گەلی کورد لە هەموو جیهان دەکەین و جارێکی تر پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە ڕزگاری و ئازادیی وڵات ئاڵا هەڵگری کۆماری کوردستان و درێژەدەری خەبات و ڕاسان بین.
لە لایەن پێشمەرگەکانی شار و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات