کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پێشمەرگەکانی شار لە "بانە" سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید حەیدەر قوربانی

12:19 - 30 سەرماوەز 2721

پێشمەرگەکانی شار لە بانەی نیشتمانپەروەرەوە سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" بە دەستی خوێنمژانی جەماران، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

شەهید "حەیدەر قوربانی"! بێگومان تۆش بووی بە قوربانیی دەستی ئەم ڕێژیمە خوێنمژە. دیسان چەقەڵ و کەمتیارەکانی کۆماری سێدارە دڵی میللەتی کوردیان پڕقینتر کرد لە خۆیان.

ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار لە بانە، خەم و داخی خۆمان دەکەین بە ڕق و قین و دەبین بە چقڵی چاوی ڕێژیمی خومەینیی جەللاد.

شەهید حەیدەر به ئیرادەی پۆڵایینی خۆی "نا"یەکی گەورەی بە کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی وت و  ئێمەش درێژەدەری ئەو ڕێگایەین.