
کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئیمە پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان لە ڕۆژی پیرۆزی هەڵکرانی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی پێشمەرگە، پەیمانی وەفاداری لەگەڵ ڕێبازی ڕێبەرانی شەهید و شەهیدانی کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ دەکەینەوە کە تا سەرکەوتن لەم ڕێبازە پیرۆز و نەتەوەییەدا لە خەبات و تێکۆشان لە شار هاوشان لەگەڵ شاخ بەردەوام بین.