پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە سنە، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزباییان بۆ حیزب نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان
پەیامی پێشمەرگەکانی شار لە تەنگیسەری هەمیشه دێموکرات
لە بەرەبەری ۲٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات پیرۆزبایی لە سەرجەم شۆڕشگێڕانی گەل و هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاخ و شار دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەمان ئامادەین بۆ هەموو فیداکارییەک و چاوەڕێی فەرمانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانین .
دووپاتی دەکەینەوە کە هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتوندی مەحکووم دەکەین و ئامادەین بە فەرمانی ئێوە هێرش بکەینە سەر بنکەکانی ڕێژیم لەم ناوچەیە .
سڵاو لە حیزبی دێموکرات
سەرکەوێ خەباتی بێوچانی گەل
سەرکەوێ ڕاسان
پێشمەرگەکانی شار لە گوندی تەنگیسەر