پێشمەرگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "زێران" سەر بە شاری "جوانڕۆ"، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەھیدانی ١٠ی خاكەلێوە و سڵاو لە گۆڕی پاكی پێشەوا قازی محەممەد.
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە ڕەچەڵەکشكێنەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
ئێمە پێشمەرگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ئاوایی "زێران" سەر بە شاری "جوانڕۆ"، لەگەڵ ئامانج و ڕێبازی شەھیدانی ١٠ی خاكەلێوە و پێشەوای مەزنمان، پێشەوا قازی محەممەد و ھاوڕێیانی و كۆماری كوردستان و حیزبی دێموكرات پەیمان نوێ دەكەینەوە و تا دوادڵۆپی خوێنمان درێژەدەری خەبات و دەسكەوتەكانی كۆمار و پێشەوا بین.
بژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سەرکەوێ ڕاسان
سڵاو لە گۆڕی پاكی شەھیدانی ١٠ی خاكەلێوە و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان