ئەندامانی حیزب لە سەقز پەیامێکیان بەبۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ بڵاو کردەوە و پیرۆزباییان لە سەرجەم کوردستان و بەتایبەت حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان کردووە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
هاتنی بەهار و نەورۆزی ۲۷۲۰ی کوردەواری لە بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، پێشمەرگەکانی شاخ و شار و هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت.
نەورۆز بۆ گەلی کورد هێمای ژیانەوە و نوێبوونەوەیە کە لە مێژوو و سیمبولەکاندا بە زیندوویی ماونەتەوە و بۆ نەوەی نوێ گواستراونەتەوە.
نەورۆز ساڵڕۆژی گوتاری ئاشکرای "ڕاسانی ڕۆژهەڵاتـ"ـە، هەر بۆیە لە دڵی تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتدا ناونیشانێکی نوێیە بۆ دەستپێکی خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاربوون لەژێر دەستەیی.
لە شاری یازدە ئەستێرەی کۆماری کوردستانەوە سڵاوتان بۆ دەنێرین و پەیمانتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە ڕێبازی شەهیداندا درێژە بە تێکۆشان بدەین و هەتا مردن بەو ئامانجانە وەفادار دەمێنینەوە.
سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان و کورد، بە تایبەت شەهیدانی ڕێبەر "قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی".
بڕووخێت ڕێژیمی تیرۆریست و جینایەتکاری ئاخوندی.
ئەندامان و لایەنگرانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز