كۆمهڵێک له پێشمهرگهكانی شار لە سهقز بهبۆنهی ساڵڕۆژی تێرۆركرانی شههید "دوكتور قاسملوو" پەیامێکیان بڵاو کردەوە و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
دیسان ٢٢ی پووشپەڕ هاتەوە و دیسان ناخی خەڵکی کوردستان بە لەرزە دێنێت، بهڵام دڵی کوردستان بەهێز دەبێت کە بە تێرۆر و شەهیدکرانی ڕۆڵە بەجەرگەکانی کورد و کوردستان ناتوانن خەباتمان كۆتایی پێ بێنن.
ئێمه ڕۆژ بە ڕۆژ خەباتمان زیاتر درێژەی دەبێت و زیاتر لە جاران پابەندین بە بیروبڕواکەمان، چونکە ئێمە لە نیشتماندا دەژین و نیشتمانیش لەنێو دڵی ئێمەدا.
ئێمە پێشمەرگە نهێنییەکانی نێو شاری سەقز تێرۆری پێغەمبهری ئاشتی "دوکتور عهبدولڕهحمان قاسملوو" مەحکووم دەکەین و دیسانەوە بە دوژمنانی کورد و کوردستان دهڵێین کە وا بیر نەکەنەوە بە شەهیدکرانی ڕۆڵە بە جەرگەکانی کوردستان خەباتمان كۆتایی پێ دێت.
بڕووخێت ڕێژیمی پەت و سێدارە
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئاخوندی و کۆنەپەرستی ئێران
بیرت زیندوو و ڕێگات پڕ ڕێبوار ئەی پێغەمبەری ئاشتی
بژی کورد و کوردستان
بژی پێشمەرگەکانی شار و شاخ
بژی ڕاسان