پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی "لەیلاخی سنە" سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" بە دەستی خوێنمژانی جەماران، پەیامێکی سەرەخۆشییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە
بە لەسێدارەدانی کاک "حەیدەر قوربانی خەمێکی قورس کەوتە سەر دڵی هەموو ئۆگرانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادیی کوردستان؛ ئێمە پێشمەرگەکانی شار لەگەڵ گیانی پاکی شەهید حەیدەر و هەموو شەهیدانی حیزب و گەل بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە ڕێواری ڕێبازە پیرۆزەکەیان بین و بۆ چرکەساتێکیش ڕێگایان بەر نەدەین.
هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان
ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی لەیلاخی سنە