پێشمەرگەکانی شار لە نەغەدەی نیشتمانپەروەرەوە سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" بە دەستی خوێنمژانی جەماران، پەیامێکی سەرەخۆشییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێژیمی خوێنمژ و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی جارێکی تر دەستی دایە کارێکی قێزەون و نامرۆڤانە، ڕۆڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمانی شەهید و لەسێدارە دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید حەیدەر قوربانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەکانی شار و شاخی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی خەباتکار و بەهێزی شاری کامیاران و گشت کوردستان و هەموو هۆگرانی ڕێگای ئازادی لە کوردستان و جیهان دەکەین، جێی ئاماژەیە لێرەوە وەک پێشمەرگەکانی شاری نەغەدەی خۆڕاگر و سندووسی سەربەرز پەیمانی وەفاداری لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی کوردستان نۆی بکەینەوە و بە کۆماری پەت و سێدارە هۆشداری دەدەین تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە و کۆماری جەلاد و پەت و سێدارە بە ئیزنی خودای تێک دەڕووخێنین و تکا لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و تەواوی ئازادیخوازان، مرۆڤدۆستانی ئێران و کۆمەڵگەی جیهانی دەکەین پێش لەو کردەوە خوێنمژانەی کۆماری سێدارە بگرن و هەڵوێستێکی گەورەیان هەبێت و چیتر بێدەنگ نەبن، ئێمەش وەک پێشمەرگەکانی شار، لە ناوچەی موکریان و شاری نەغەدە بێدەنگ نابین و دڵنیا بن تۆڵەیان لێ دەکەینەوە و تەختی لەرزۆکی زۆردارییان لەنێو دەبەین.
بڕووخێت ڕێژیمی خوێنڕێژ و جەلادی کۆماری ئیسلامی
مەرگ و نەمان و سەرشۆڕی بۆ خۆینمژان و جەلادانی کۆماری ئیسلامی