کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی نێو شاری مەهاباد، بە بۆنەی پیرۆزباییی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەل و چەقڵی چاوی چەوسێنەرانە!
پێشمەرگە هێز و وزەی نەوەکانی دواڕۆژە!
پێشمەرگە مڵکی گەلی کورد و کوردستانە!
پێشمەرگە سیمای ڕاستەقینەی ڕەتکردنەوەی یاسای داگیرکەر و بنەمای فیکری دیکتاتۆرانە!
پێشمەرگە خەبات دەکات، لە خۆی دەبوێرێت گیانی شیرینی خۆی بەخت دەکات بۆ خاک، بۆ نەتەوە بۆ من و تۆ، بۆ پاراستنی کەرامەتی نەتەوەی زۆرلێکراوی کورد.
لە شاری پێشەوا قازی محەممەد، مەکۆی دێموکرات، ئێمە وەکوو ئەندامان و لایەنگران حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەکانی نێو شاری مەهاباد سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم پێشمەرگە دڵسۆزەکانی خەباتی شاخ و شار دەکەین.
ئەم جارەش پەیمان نۆی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین، ڕێگا و ڕێبازی ئێوە و شەهیدانی کورد و کوردستان و ڕاسان لە ژێر ئاڵای "گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدا" درێژە دەدەین.
پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کادر و ئەندامان و بنەماڵەی حدکا و زیندانییانی سیاسی و خۆڕاگر کە لە مەتەرێزی شەرەفدا بێوەچان بیری خاوی دوژمنانی ئازادی و حکوومەتی پەت و سێدارەیان بە چۆک داهێناوە، دەکەین و هیوادارین لە کوردستانی ئازاددا بە هەبوونی ئێوە شاد ببینەوە و پێکەوە شایی بگێڕین.
داوا کاریکمان هەیە لە ڕۆڵە ئازا و چاونەترسەکانی ڕۆژهەڵات، هەر کەس بەپێی توانای خۆی، پێشمەرگەئاسا خەبات بکات، خۆشەویستی بۆ پێشمەرگە ئەوەیە کە بە پشتیوانیان و هاوکارییان ئەرکەکانیان تۆزێکیش بووە لەسەر شانیان سووک بکەنەوە و پاڵپشتیان بن.
ئێمە دڵنیاین لەوەی کە تا تاکێک کوردی نیشتمانپەروەر و پڕهەست هەبێت بە هیچ جۆرێک دەست لە خەبات و بەستێک خاکی کوردستان هەڵ ناگرێت.
٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە هەموو گەلی کورد پیرۆز بایی دەکەین، بەهیوای وەدیهاتنی هەموو ئاواتەکانی ڕەوای گەلەکەمان کە ڕزگاری کوردستانە.
٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ڕێزگرتنە لە فیداکارانی مێژووی گەلێکی بندەست و بێبەش.