بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن پێشمەرگە سپی پۆشەکانی کوردستانەوە پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کرایەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، که دەستپێکی وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی میللی دێموکراتیکی گەلەکەمانە پیرۆزبایی دەڵێین بە سەرجەم خەڵکی کوردستان و بەتایبەت بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی وڵاتەکەمان.
هەر بەم بۆنەوە ئێمە پێشمەرگه سپی پۆشەکانی کوردستان دووبارە پەیمانی خۆمان بۆ خەباتی ڕەوای حیزبەکەمان کە لەسەر بنەمای کەرامەت و ئازادی ودابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستانمانه نوێ دەکەینەوە.
هەروەها بە هەموو جۆر ئامادەی هاوکاریی خەڵکی خۆمانین و لەو کارساتەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی دیکتاتوری و دۆخی خەراپی ئابووری و کۆرۆنا، کە بەداخەوە بووەتە سۆنامیی مەرگ و کارەسات بۆ خەڵکەکەمان بەردەوام ئامادەی خزمەت بە نەتەوەکەمانین.
بەرز و پیرۆز بێت یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات
بە هیوای خەباتێکی بەتینتر و یەکگرتووانەتری حیزبەکەمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەل
پێشمەرگە سپی پۆشەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات