کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی کاک "سەید نەسرەدین حەیدەری" بۆ خەڵکی کوردستان

12:06 - 24 خەرمانان 2721

کاک "سەید نەسرەدین حەیدەری" سەبارەت بە پەرەپێدان و چاندنی ماددەسڕکەرەکان لە کوردستان پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی خودا

خەڵکی مەزنی ناوچەکانی "گۆڕان، قەڵخانی و سەنجابی"

بە پێشکەشکردنی یا عەلی و ڕێز، دەمهەوێ بە خزمەتتان ڕابگەیەنم کە ماوەیەکە بە هاندان و ڕێنمایی کەسانی موغریز و دوژمنی خەڵک و بە خاتری قازانج و بەرژەوەندیی تاکیی خۆیان ئامادەنە ئیعتیاد لە کۆمەڵگا و بە تایبەت لەنێو لاواندا ڕەواج بدەن بۆ ئەو کارەش دەستیان کردووە بە چاندنی بەشێک لەو گیایانەی کە سەرچاوەی ماددە سڕکەرەکانن.

بەو هۆیەوە داوا لە تەواوی ئازیزان دەکەم بۆ پێشگرتن لەو بەڵا ماڵوێرانکەرە  بە جیددی بەرەنگاریی ئەو کارە ببنەوە و دژکردەوە نیشان بدەن و ئیزن بە چاندنی جۆری گیاکانی وەک "خەشخاش، شادانە، گوڵ" و جۆرەکانی دیکەی گیایەکان کە سەرچاوەی ماددە سڕکەرەکانن نەدەن.

هیوادارم بە یارمەتی خودا و هۆشیاری و هەوڵی ئێوەی ئازیز، پەرەپێدانی ئیعتیاد، تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکان و بەرهەمهێنان و فرۆشی ماددە سڕکەرەکان کۆتایی پێ بێت.

وێرای ڕێز، سەید نەسرەدین حەیدەری

ڕێکەووتی ٢٤خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی