
کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێکی پێشکەش کرد.
دەقی پەیامەکە:
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
ئۆگران و ئه‌ویندارانی ئازادی
١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٨، حه‌فتا و سێ ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دان و شه‌هیدكردنی یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری كوردستان و هاورێیانیدا تیپهڕدهبێ. ئه‌مڕۆ رۆژی رێزگرتن له گیان فیداكردنێكه كه له هه‌ناوی خۆیدا به‌رزترین ماناكانی ژیان و چۆنیه‌تی ژیانی، وه‌ك نه‌رتێكی به‌رزی مرۆیی، بۆ به میرات بهجێهیشتووین. كاتێك حه‌فتاو سێ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، دامه‌زرانی كۆماری كوردستان وه‌ك یه‌كێك له پڕ شانازیترین ئه‌زموونه سیاسییه‌كانی مێژووی كورد پێی نایه ناو گۆڕه‌پانی سیاسی و چێژی ئازادژیان و سه‌روه‌ری، ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێ، به تاكی كورد به‌خشی، وه‌ك گه‌وره‌ترین ململانێ بۆ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی دیكتاتۆری پاشایه‌تی خۆی نواند. هه‌ربۆیه دیكتاتۆر هه‌موو هێز و وزه‌ی خۆی خسته كار و به‌سه‌رنجدان له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئارادا بوو، توانی دوای یازده مانگ، ئه‌و كۆماره پڕ له شانازی و سه‌روه‌رییه له نێو به‌رێت. ئه‌وان به خه‌ونی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو تۆرهمهكانی كۆمار و هزری ئازادیخوازی، له مێشكی تاكی كورد له نیو به‌رن، له رۆژی ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٢٦دا، دوای دادگاییه‌كی گاڵته‌جاڕانه، پێشه‌وای مه‌زن و سه‌ركۆماری كوردستان و دوو له هەڤاڵهكانی، سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی‌یان له سێداره دا. به‌ڵام غافڵ له‌وه‌ی، كه مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له مێژوویه‌كی دووره‌وه تا ده‌گات به پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف و دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات و دواجار كۆماری كوردستان، هزرو ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی و مافخوازی، ره‌گ و ریشه‌یان له هه‌ناوی خه‌ڵكدا داكوتابوو و بۆ هه‌میشه ببوونه داری به‌رداری وشیاری بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان. پێشه‌وای مه‌زن، وه‌ك كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووییه، وه‌ك مرۆڤێكی ڕووناكبیر، نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر، به‌پرستیژ، به‌ئه‌خلاق و دەرەوەست به به‌ڵێن و په‌یمان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه دواجار له كاروكرده‌وه‌ی كۆماری كوردستاندا ره‌نگیان دابووه‌وه، زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوون، كه به مه‌رگێك و سڕینه‌وه‌یه‌كی جه‌سته‌یی، له میشك و بیر و هزردا بسڕدرێنه‌وه. هه‌ربۆیه تا هه‌نووكه‌ش، پێشه‌وای مه‌زن، له هزر و ئهندیشهماندا زیندووە.
١٠ی خاكه‌لێوه كه له رۆژژمێر و فه‌رهه‌نگی سیاسیی ئێمه‌دا، به رۆژی شه‌هیدان ناسراوه، رۆژێكه كه بیر له ژیان، بیر له كه‌رامه‌ت و شكۆمه‌ندی و پێگه‌ی به‌رزی مرۆڤ، بیر له به‌ها به‌رزه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه له كاتێكدا كه رێز له گیانی شه‌هیدانمان و ئامانجه به‌رزه‌كانیان ده‌گرین، ئه‌وه‌ش وه‌بیر خۆمان ده‌هێنینه‌وه، كه ژیان چه‌نده بێ‌مانا و بێ‌نرخ ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به حه‌قانییه‌تی به‌خشینی گیانیان له پێناوی به‌ها مرۆییه‌كان، وشیاری و مافخوازیان له مێشكی ئێمه و نه‌وه‌كانی دهاتوودا، نهچهسپاندبا. بۆیه ئیزنم بده‌ن له‌م رۆژه مه‌زنه‌دا، له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و وانانه‌ی كه شه‌هیده‌كانمان فێریان كردین، به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزبه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م ئۆگرانی ئازادییه‌وه، سڵاو بنێرین بۆ گیانی پاكیان و سه‌ری رێز و نه‌وازش له به‌رامبه‌ر فیداكاری و باوه‌ڕی بێدرێغ و پته‌ویان به شكۆمه‌ندیی مرۆیی دانه‌وێنین و به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ دووپات بكه‌ینه‌وه، كه وه‌فادار ده‌بین به باوه‌ڕ و رێبازه‌كه‌یان و هەتا دوا ترۆپكی سه‌ركه‌وتن، هه‌دا ناده‌ین.
خۆشه‌ویستان
خه‌باتی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، خه‌بات و ململانێیه‌كی سه‌خت له‌نێوان مردن و ژیان بووه. ره‌نگه هه‌میشه ئه‌وه به مێشكدا هاتبێ، كه مرۆڤ له دوانه‌ی دژبه‌یه‌كی مه‌رگ و ژیاندا، ژیان هه‌ڵده‌بژێرێ و له كۆتاییدا مه‌رگ شتێك نییه بێجگه له نه‌مان و نه‌فیكردنی ژیان. به‌ڵام كاتێك ئه‌زموونی له‌مێژینه‌ی ئه‌م خه‌باته سه‌خته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و داستانی گیانفیدایی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، تێده‌گه‌ین كه له‌و شوێنه‌ی ژیان ده‌بێته ئامرازی ملكهجكردنی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه، ده‌بێته ئامرازی ترساندن بۆ په‌ره‌پێدانی كۆیله‌یی، مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی سه‌ركرده مێژووسازه شه‌هیده‌كانی وه‌ك پێشه‌وای مه‌زن، چه‌نده مانا و مه‌عریفه‌یه‌كی به‌رزی له‌خۆ گرتوووه و ژیان چه‌نده جوان لێیه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه. ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی شه‌هید و شه‌هیدبوونه، ئه‌مه فه‌لسه‌فه و تێڕوانینی شه‌هیده‌كانمان و ئێمه و هه‌موو ئه‌ویندارێكی رێگای ئازادی و ژیانی شكۆمه‌ندانه‌یه، به‌رامبه‌ر به ژیان و ئازادی و مه‌رگ. بۆیه لێره‌وه به شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزمان ده‌ڵێین، ئاسوده بنوون، ئه‌مڕۆ له هه‌ر كاتێكی تر حه‌قانییه‌تی رێگا و رێبازتان روونه و گوتاری زاڵی نێو كۆمه‌ڵگا، گوتاری ئازادیخوازی و خۆ به خاوه‌نكردنی دروشم و سیمبۆل و به‌هاكانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازییه. دواجار چه‌نده مایه‌ی شانازییه، كه ده‌بینین ئامانجی به‌رزی شه‌هیدان، زایه‌ڵه‌ی زوڵاڵی مافخوازی و ئازادیخوازی، مێشكی تاك به تاكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی ته‌نیوه و كیژان و كوڕانی دڵ پڕ له گڕی كوردستان، كردوویانه به هه‌وێنی راسان و ههستانهوهیانو تێكڕا هه‌موو به یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ست، ره‌شبه‌ڵه‌ك و سه‌مای ئازادی پێ ده‌گێڕن. پێشوازی به‌رین و پڕ له خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له قووڵایی خاكی كوردستان، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به شه‌هیدكردنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و دواجار نه‌ورۆزی پڕشكۆی ئه‌مساڵ و سه‌مای پڕ له یه‌كگرتوویی ئازادی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌لماندیان كه ئیدی په‌یامی شۆڕش و شه‌هیدان، ریشه‌ی له هه‌ناوی خه‌ڵك داكوتاوه و هیچ هێزێك نییه بتوانێ له ریشه‌وه ده‌ری كێشێت و مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ری.
ئازیزان
شه‌هیدانمان ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ست بوو به ئه‌ركی مێژووییی خۆیان، به به‌خشینی گیانیان كردیان. ئێستا ئه‌و ئه‌ركه وه‌ك تهعههودێكی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه، كه چۆن بتوانین درێژه به رێگای پڕسهروهریان بده‌ین و له ئامانجه‌كان نزیك بینه‌وه.
راسان وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی عه‌قڵانی و ئه‌خلاقی و سیاسی، به سه‌رنجدان له هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و رۆڵی هێز له وه‌به‌رچاوگرتنی خواست و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤه‌كان، به فیداكاری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، تا راده‌یه‌كی زۆر باش توانیویه‌تی له به‌رجه‌سته‌كردنی هێزی مرۆیی و پۆتانسیەلی شۆڕشگیڕی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، كاریگه‌ری دابنێ و، ببێته گوتارێكی زاڵ له پانتایی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م گوتاره و ئه‌كته‌ره‌كانی، ئێستا ئیدی رۆڵی هێزی بزوێنه‌ر بۆ دروستكردنی مێژوویه‌كی نوێ ده‌گێڕن. له راستیدا پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین، كه راسان ته‌نیا پڕۆژه‌یه‌ك نییه بۆ ده‌رچوون له‌ژێر زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و گه‌یشتن به رزگاری، به‌ڵگو گوتارێكه كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینێكی نوێ بۆ سیاسه‌ت و به‌شداری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له بزووتنه‌وه‌دا، هه‌م به‌ردی بناغه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی پایه‌دار ده‌سته‌به‌ر ده‌كا و هه‌م زه‌مینه‌ی بونیاتنانی دێمۆكراسییه‌كی جێگیر و راسته‌قینه ده‌ڕه‌خسێنێ. چونكه له‌م گوتاره‌دا، هه‌ركه‌سه و كاره‌كته‌رێكه و ده‌توانێ بۆ خۆی به‌شێك بێ له هێزی دروستكه‌ری مێژوو. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه بووه، كه هه‌وڵمانداوه له‌و كرده‌وه سیاسییانه‌دا به‌شداری چالاكمان هه‌بێ، كه ده‌توانن خزمه‌ت به‌م گوتاره نوێیه له قۆناغی نوێی خه‌باته‌كه‌مان بكه‌ن، كه دواجار به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكه‌كه‌مانی له‌سه‌ر به‌نده. بۆیه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان چوینه‌ته نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه، كه به ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ناسراوه. ئێمه زۆر باش ده‌زانین ئه‌و هاوكارییه و پێكهاته‌كه‌ی له ئاستی پێویست و چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا نییه، به‌ڵام به دیدێكی واقیعبینانهوه هه‌نگاومان ناوه و، پێمان وابووه هه‌نگاونانێكی هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت، زۆر له راوه‌ستان و چاوه‌ڕوان بوون، مانادارتر و كاریگه‌رتره. به خۆشییه‌وه ئه‌م ناوه‌نده توانیویه‌تی له زۆر بواردا كار بكات و ئومێدی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێ كه له داهاتوودا، ببێته ئاڵترناتیڤێكی دیار و هێزێكی كاریگه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان.
بابه‌تێك كه پێویسته له‌م رۆژه مێژووییه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، بابه‌تی ره‌وتی خه‌بات و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌شه كه خۆیان به سه‌رتاسه‌ری ده‌ناسێنن. چونكه هه‌م په‌یوه‌سته به داهاتووی وڵاته‌وه و هه‌م په‌یوه‌سته به شكۆمه‌ندی مێژوویی و به‌های خه‌باته‌كه‌مان و قوربانیدانی مێژووییمان. ئه‌گه‌رچی ئاستی پێوه‌ندی و جۆری تێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌كان، تا راده‌یه‌كی زۆر لێك نزیكه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی توانای رێكخستنی كاریگه‌ر و چه‌ندین هۆكاری تر، نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌ی كه پێویسته ئاڵترناتیڤێكی كاریگه‌ر و به‌هێز، به‌وشێوه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه، بینێته دی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه، هه‌بوونی هێزگهلێكه له نێو ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی‌دا، كه جیاوازییه‌كه‌یان، ته‌نیا جیاوازی روخسار و رواڵه‌ته، ئه‌گه‌رنا هزر و بیریان هه‌مان بیری فاشیستی و كۆنه‌پارێزی و دواكه‌وتووییه. له راستیدا ئه‌وان نه ئه‌و هه‌موو ساڵه ئه‌زمونی ژیان له ناو وڵاته دێمۆكراتیك و پێشكه‌وتووه‌كان توانیویه‌تی ئاشنای دێمۆكراسیان بكات، نه له فه‌لسه‌فه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی هێزه شۆڕشگێره‌كان و وانه‌ی خوێناوی شه‌هیدان و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان، تێگه‌یشتوون. ئه‌وان ده‌بێ باش بزانن، بیری رزگاریخوازی و ئه‌ندێشه‌ی نه‌به‌ردیی و دژه كۆیله‌یی زاڵ له ناو تاكه‌كانی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هیچكات رێگه به بونیاتنانه‌وه‌ی سیستمێك و زاڵبوونی هزرێك نادات، كه سازی شێواوی خۆی و بنه‌مای گه‌شه‌كردن و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌مانی ره‌نگ و بیر و ره‌مزه‌كانی ئێمه بونیات نرابێت. پێویسته ئه‌وه بزانن، كه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ پێكه‌وه‌ژیانمان قۆناغێكی نوێ له گه‌شه و شكۆمه‌ندی به خۆیه‌وه ببینێ، پێویسته له‌و هزره رزیو و لهكاركهوتووانه دووربكه‌ونه‌وه و، باوه‌ڕیان به شكۆمه‌ندی هه‌موو تاكێك هه‌بێ، به ره‌چاوكردن و رێزگرتن له ناسنامه جیاوازه‌كان و هه‌موو ره‌مز و به‌هاكان.
به‌ڕێزان
كاتێك ئاوڕ له هه‌لومه‌رجی كۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ینه‌وه، زۆر به روونی ئاماژه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر رۆشتنی ئه‌و رێژیمهمان بۆ ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌و رێژیمه وه‌كوو دارێكی كرموڵ و رزیوی لێ هاتووه. له هه‌موو ره‌هه‌نده ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونییه‌كانه‌وه، پێشمه‌رجه‌كانی رووخان و كۆتاییهاتنی ئاماده‌ن و ئه‌گه‌رچی یه‌كجار زۆر له‌رزۆك و ئاسیب په‌زیره، به‌ڵام له نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی یه‌كگرتوو و كارا له ئاستی گشتی وڵات‌دا، وا خه‌ریكه درێژه به ژیانی خۆی ده‌دا و به پێوه ماوه‌ته‌وه.
كۆماری ئیسلامی وه‌ك سیسته‌مێكی لاسار و سه‌ره‌ڕۆ، ئه‌وه‌ی پێی بكرێت له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی تێرۆر و خوڵقاندنی كێشه و قه‌یرانسازی له ئاستی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵده‌دا سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر خۆی، له‌و رووه‌وه كه رێژیمێكه و پێویسته له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نه‌مێنێت، لابدات. هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر باره‌گی هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی خه‌بات و هه‌روه‌ها تازه‌ترین ئاماژه‌ی گه‌وره كاربه‌ده‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و رێژیمه سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌كردن و رێكخستنی دووسه‌د هه‌زار سه‌رباز له عێراق و سووریه و لوبنان، ئاماژه‌ن بۆ ترساندنی دژبه‌رانی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و رهواندنهوهیان له دژایه‌تیكردنی رادیكاڵی ئه‌و سیسته‌مه. ئه‌مه غافڵ له‌وه‌ی كه كێشه‌ی هه‌ره سه‌رەكیی ئه‌و سیستمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیه‌تی و دواجار مه‌ترسی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌ر چاره‌نووسی، له لایه‌ن خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی ئێرانه. بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو چین و تویژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ده‌ست بده‌نه ده‌ست یه‌ك و له راسان و رابوونێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا، زیاد له‌وه‌ی كه چاره‌نووسیان په‌یوه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی و سات و سه‌ودای كاره‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن، به ده‌ستی خۆیان دیاری بكه‌ن. له‌م رێڕهوهدایه، كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوئاراسته له‌گه‌ڵیان هه‌نگاو ده‌نێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه له سایه‌ی ئابووری رووخاوی ئه‌و سیستمه‌دا، ئیستا خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران له خراپترین هه‌لومه‌رجی ئابووریدایه، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جۆری ژیانی شكۆمه‌ندانه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا داناوه. ئاماره جۆراوجۆره‌كان سه‌باره‌ت به راستیی ژیانی خه‌ڵك، به جۆرێكن كه هه‌ندێكجار مرۆڤ توانای بیستنیانی نییه. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت به كۆمه‌ڵێك ئامرازی چه‌پێنه‌ر و خولقاندنی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی دروستكراو و فهرافهكهنی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان و دواجار ئیدئۆلۆژیكردنی جۆری تێڕوانینی مرۆڤه‌كان بۆ هه‌مووو دیارده‌كانی ده‌ورووبه‌ریان، راستی فه‌لاكه‌تباری ژیانی خه‌ڵك بكاته نۆرمی ئاساییی ژیان و، به‌مجۆره له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و پڕووكاوی كۆمه‌ڵگا، ره‌ونه‌قی كۆشك و ته‌لاری ده‌سه‌ڵاتی نیشانی دنیا بدات.
ئه‌م رێژیمه، ئه‌گه‌رچی بناغه‌یه‌كی ئیدئۆلۆژیكی نه‌گۆڕی هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه به شانۆسازی سیاسی، به‌داخه‌وه توانیویه‌تی سه‌رنجی زۆرێك له دژبه‌رانی خۆی، چ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و چ له ئاستی نێوخۆیشدا به لاڕێدا ببات. بۆیه هه‌روه‌كوو چۆن له رابردوودا، بۆ به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی ده‌ستی دایه وهپیشگرتنی سیاسه‌تگه‌لێكی ئه‌وتۆ، كه گوایه ناسنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌گۆڕێت یان ویستی وا به خه‌ڵك بڵێ كه ئه‌م سیسته‌مه ئه‌و توانسته‌ی هه‌یه، خۆی له ریزی سیسته‌مه ئهوڕۆییهكان بگونجێنێت و دواجار جگه له سه‌رابێك هیچی لێ ده‌رنه‌چوو، بۆیه ئه‌مجاره‌شیان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، دوور نییه به وهپیشگرتنی هه‌ندێ ژێستی هاوشێوه، بیه‌وێت به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕواته‌وه و به‌م شێوه‌یه ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه.
به كورتییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌م ریژیمه له هه‌ڵدێری نه‌ماندایه و زۆر له‌رزۆكه، چه‌نده توانای به‌لاڕیدابردن و به‌كارهێنانی كارتی جۆراوجۆری هه‌بن، زیاتر نیشانه‌ی لاوازییه‌تی. له راستیدا ئه‌م سیستمه بەپێی لۆژیكی زاڵ به‌سه‌ر مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، به‌سه‌رچووه و ده‌بێت بڕوات، به‌ڵام رۆشتنه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به ئاماده‌یی و وشیاری و چالاكیی هه‌موو مرۆڤه ئازدایخواز و شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
ئه‌مڕۆ له ده‌ی خاكه‌لێوه، رۆژی شه‌هیدانی كوردستان، ئه‌وه‌ی پێویسته زیاد له هه‌ر كاتێكی تر بیڵێینه‌وه، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، كه حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، هه‌روا قورس و قایم و به باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه، به پشتبه‌ستن به میراتی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز و له پێشه‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وای مه‌زن، به دڵگهرمبوون به ئازایه‌تی و فیداكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دواجار به پشتیوانیی بێدریغی ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز، له سه‌نگه‌ری داكۆكی له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان راوه‌ستاوه و هیچ هێزێك ناتوانێت به چۆكیدا بینێ. به‌ڵینتان پێی ده‌ده‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه رێگه به هیچ هێز و هزرێك ناده‌ین، كه ره‌نگ و تایبه‌تمه‌ندییه ره‌مزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت و بوونی خۆی له نه‌بوونی ئێمه‌دا ببینێته‌وه. وانه‌یه‌ك كه له شه‌هیده سهربهرزهكانمانهوه فێری بووین ئه‌وه‌یه، كه هیچ هه‌ڕه‌شه و نیه‌تێكی خراپ نه‌مان ترسێنێت، له‌وه‌ی كه له پێناوی دابینكردنی ژیانێكی شكۆمه‌ند و پڕ له سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، خه‌بات بكه‌ین. ئه‌مه به‌هایه‌كه كه فه‌لسه‌فه‌ی وجوودیی پێكهاتنی حیزبه‌كه‌مانی له‌سه‌ر داڕێژراوه و بۆ هه‌میشه و تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری و به‌دیهاتنی ئاواتی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
له كۆتاییدا، جارێكی دیكه سڵاو ده‌نیرین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و له سه‌روی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وای شه‌هید و هاوڕێیانی و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ساڵی ڕابردوومان له مه‌ته‌رێزی شار و شاخدا، كه به خوێنی خۆیان، هه‌رمان و بهردهوامەتی خه‌بات به دژی چه‌وسانه‌وه و دیكتاتۆرییان سه‌لماند.
سڵاو له شه‌هیدان و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان
سڵاو له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ كوردستان و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی
كۆمسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران
١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی