کوردستان میدیا

پێنجشەممه 16ی گەلاوێژ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی مەریوان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

13:52 - 22 پووشپەڕ 2720

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی مەریوان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور'' قاسملوو'' لە پەیامێکدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

قاسملوو ئێستاش ڕێبەرە

لە ٣١ـەمین ساڵی تێرۆری ڕێبەری بێ‌ ھاوتای کورد و حیزبی دێموکرات، شەھید دوکتور قاسملوو، ئێمە وەک ڕێبوارانی بە ئەمەگی ڕێبازی مرۆڤدۆستانەی ئەو ڕێبەرە، ڕێبازی پڕ لە شانازیی شەھیدان هەتا گەیشتن بە ئامانجەکان بەرنادەین و بەڵێنیی درێژەدانی خەبات لەگەڵ ڕووحی دوکتور قاسملوو و سەرجەم شەھیدان نوێ دەکەینەوە.

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی مەریوان

٢٢ پووشپەڕی ١٣٩٩ھەتاوی