کوردستان میدیا

هەینی 9ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یه‌كيەتیى پیشەیی مامۆستایان بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

11:09 - 12 خاکەلێوه 2720

یه‌كيەتیى پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئیران بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتدا دەژین.

ئێمە وەک یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بۆ جارێکی تر لەگەل ڕێبازی گەشت شەهیدانی هەرگیز نەمری کوردستان، بەتایبەت ڕێبەرانی شەهیدمان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، پەیمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەروەک ڕێبەری شەهیدمان دوکتور قاسملووی نەمر فەرموویەتی باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە، تا دواهەناسە درێژەدەری ڕێبازیان بین و تا گەییشتن بە ئامانجی شەهیدانمان کە ئامانجی گشت خەڵکی کورستانە نەوەستین.

سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان

سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

سڵاو لە زیندانییانی سیاسی

سڵاو لە کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان

سڵاو لە گشت ئەندامان و پێشمەرگەکانی نێو شار

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران