
یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK) بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز/ حیزبی دێموکراتی کوردسانی ئێران
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزبایی لە لێپرسراوی گشتی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) دەکەین.
ئومێد دەخوازین گەلی کوردیش وەک گەلانی تری جیهان بە ڕێگەی سیاسی و دیالۆگ و بێ خوێنڕشتن بگاتە مافە ڕەواکانی و بە ئەنجامێکی دڵخوازمان بگەین.
جارێکی تر جەخت لەسەر هەماهەنگی و پێشخستنی پەیوەندییەکانمان دەکەینەوە.
بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان