کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی پیشەییی مامۆستایان به بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

12:28 - 11 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا:  یەکیەتیی پیشەییی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ پەیامێکیان دەرکرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە     

سڵاو لە ڕوحی پاکی شەهیدانی کوردستان، بە تایبەت ڕێبەرانی شەهیدان قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی!

سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان!  بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ ئێمەش وەک یەکیەتیی پیشەییی مامۆستایانی کوردستانی ئیران، پەیمان و بەڵێن لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانمان نوێ دەکەینەوە و  بەڵێن دەدەین، هەتا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگای ئەو شەهیدە سەربەرزانە بین و قەت لە بیریان نەکەین.

یەکیەتیی پیشەییی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٨