یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۵ی گەلاوێژ، ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە خەباتی ڕاساندا ڕێبواری ڕێگای شەهیدان بن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
مامۆستایانی سەنگەری زانست، زیندانییانی سیاسی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!
لە ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پەیمانی وەفاداری لەگەڵ قوتابخانەی چوارچرا نوێ دەکەینەوە.
٢٥ی گەلاوێژ چرا و مۆمی ڕووناکیی خەباتە بۆ گەلی کورد له کوردستانی ڕۆژهەڵات و پارچەکانی دیکەی کوردستان.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی ٧٦ـەمین ساڵوگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ خوێنی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی پەیمان دووپات دەکاتەوه کە هەردەم پێشمەرگەئاسا لە خەباتی ڕاساندا ڕێبواری ڕێگایان بین.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ی کوردی