کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەنیسبەت ناڕەزایەتیی مامۆستایان

17:21 - 24 خەزەڵوەر 2721

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەنیسبەت ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی کوردستان لەسەر شەش خاڵ پێداگریی کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

مامۆستایانی تێکۆشەر!

"داواکاری و مافخوازی و مانگرتن، بناغەی شارۆمەندی و جاڕنامەی مافی مرۆڤه".

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران وێڕای ماندوونەبوون و به ڕواناسینی ناڕەزایەتی و مانگرتنی مامۆستایانی کوردستان و ئێران بۆ مافەکانیان، پشتیوانیی خۆی لە ناڕەزایەتی و مانگرتن و تێکۆشانی ڕەوای مامۆستایان دووپات دەکاتەوە.

هەروەها لەسەر ئەو شەش خاڵە پێداگری دەکات و داوا لە ئەنجوومەنە پیشەییەکانی مامۆستایانی کوردستان و ئێران دەکات تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانی مامۆستایان لە ناڕەزایەتی و مانگرتن بەردەوام بن.

١- ئازادکردنی هەموو مامۆستایانی بەندکراو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران.

٢- پشتیوانیی ئابووری و مەعەنەوی لە بنەماڵەی مامۆستایانی بەندکراو.

٣- پشتیوانی لە بەڕێوچوونی سەنەدی ٢٠٣٠ی یونسکۆ لە پەروەردەی ئێراندا.

٤- پشتیوانی لە سیستمی پەروەردەیەکی سەردەمیانه به هەموو ڕ‌هەندەکانی فێرکاری و ئاموزشی و فیزیکی لە ئاستی ستانداردی جیهانی و ناوچەیی.

٥- دژایەتیکردنی تەواو لەگەڵ پاوانخوازیی ئیداراتی گوزینیش و ئیتلاعات و بە‌سیج بۆ گوزینشی مامۆستایان.

٦- دژایەتیکردنی تەواو لەگەڵ ناسەردەمیانەبوونی سەنەدی تەحەولیی بۆنیادی شورای عالیی پەروەردە و ڕاهێنانی ڕێژیم بۆ ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی.

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی